ماموستایەکی بەشی بایۆلۆجی توێژینەوەیەکی زانستی لە گۆڤارێکی ئاستبەرزی جیهانی بڵاودەکاتەوە

Research Information System

 

له‌ نوێترین كاره‌ ئه‌كادیمییه‌كانیدا، "م.سەرکەوت حمدامین" ماموستا لە بەشی بایۆلۆجی و قوتابی دکتۆرا لە زانکۆی کۆڵن لە وڵاتی ئەڵمانیا، توێژینەوەیەکی لەژێر ناونیشانی (Generation of human induced pluripotent stem cell-derived cardiomyocytes in 2D monolayer and scalable 3D suspension bioreactor cultures with reduced batch-to-batch variations) لە گۆڤاری( Theranostics) بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ خاوەن ئیمپاکت فاکتەری (٨.٠٦)ه‌.

پوخته‌:

ساڵانە لە جیهاندا، بە نزیکەیی (١٧) حەڤدە ملیۆن کەس بە نەخۆشییەکانی دڵ گیان لەدەستدەدەن. زۆربەیان بەهۆی نەخۆشی جەڵتەی دڵ دەبێت. کاتێک جەڵتەی دڵ لە کەسێکدا روودەدات، لە ماوه‌یەکی کەمدا نزیکەی یەک تا سەدان ملیۆن لە خانەکانی دڵ (Cardiomyocytes) لەناودەچن، بەمەش نەخۆشەکە دووچاری چەندین دەرهاوێشتەی خراپ ئەبێت: وەکو  تێکچوون و ناڕێکی ترپەی دڵ، بەرزونزمبوونی پەستانی خوێن، باش کارنەکردن وپووکانەوەی ماسوولکەکانی دڵ و، هەروەها لە خەراپترین باردا دڵی نەخۆش لەکار دەکەوێت و کۆتایی بە ژیانی کەسی توشبوو دێت.

بۆ رێگەگرتن لە دەرهاوێشتە خراپەکانی جەڵتەی دڵ و دووبارە چاندنەوەی خانەکانی دڵ و درووستکردنی دەرمانی نوێ و دا‌هێنانی چارەسەری نوێ بۆ نەخۆشییەکانی دڵ، پێوێستە لە ماوه‌یەکی کەمدا بە رێژەیەکی یەکجار زۆر بە نزیکەی سەد ملیۆن لە خانەکانی دڵی مرۆڤ لە تاقیگا دروست بکرێنەوە و بخرێنەوە بەردەستی پژیشکان و توێژەران بۆ رزگارکردنی هەزارن کەسی توش بوو بە نەخۆشیەکانی دڵ لە ئێستا و داهاتوودا.

ئەنجامی توێژینەوەكه‌:

لەم توێژینەوەیه‌دا، بەرزترین تەکنیکە زانستییەکانی جیهان لە بواری خانە بنچینەییەکان (Human Induced pluripotent stem cell) و کارئەندامزانی (Human Physiology) ی مرۆڤ بەکارهاتوەون و، لە ڕێگەیانەوە توانتراوە لە ماوەی کەمتر لە (٣) سێ هەفتە بە نزیکەیی سەد ملیۆن لە خانەکانی دڵی مرۆڤ درووستبکرێنەوە و ئامادە بکرین بۆ هەر کارێکی پزیشكی و بایۆلۆجی.

 بەمەش رێگاکانی چارەسەر و دۆزینەوەی دەرمانی نوێ بۆ نەخۆشیەکانی دڵی مرۆڤ، بە تایبەت جەلتەی دڵ ئاسانتر دەکات و هیوایه‌ی نوێ به‌ پژیشکان و توێژەران ده‌به‌خشێ، تا بەرەو چارەسەرێکی نوێ بۆنەخۆشیەکانی دڵ هه‌نگاو بنێن.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی توێژینەوەکە، كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌:

 

http://www.thno.org/v09p7222.htm?fbclid=IwAR0-8zwzgXdx6d_m8Ri2BKPNucQWZSijkbuUhNQzwcexriRm1NUNPYpaLNg