مامۆستایه‌كی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی بڵاوكرده‌وه‌

Ibrahim

 

له‌ نویترین كاری ئه‌كادیمی خۆیدا، مامۆستای به‌شی ماتماتیك له‌ فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ "م. ئیبراهیم مسته‌فا خدر" توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ ناونیشانی (An Empirical Study on Financial Statement Analysis of Myer Holdings and David Jones) له‌ گۆڤاری زانستی (International Journal of Advanced Science and Technology) له‌ وڵاتی ئوستڕالیا بڵاوكرده‌وه‌.

پوخته‌یه‌ك له‌ توێژینه‌وه‌كه‌:

لیسته‌ داراییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ته‌ندرووستی باری دارایی كۆمپانیاكان ده‌كه‌ن. به‌هۆی لێكدانه‌وه‌ و شیكردنه‌وه‌ی لیسته‌ داراییه‌كان، به‌كارهێنه‌ر و خاوه‌نه‌كانی كۆمپانیا، ده‌توانن باشترین و گونجاوترین بڕیار سه‌باره‌ت به‌ باروودۆخ و داهاتووی كۆمپانیا بده‌ن. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ شیكردنه‌وه‌ی لیسته‌ داراییه‌كانی دوو كۆمپانیای تاكفرۆشی ئوستڕالیا به‌ ناوه‌كانی مایه‌ر و دیڤید جۆنز. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، داتای پێویست له‌ ماڵپه‌ڕی هه‌ردوو كۆمپانیا وه‌رگیراون. توێژه‌ره‌ان لیسته‌ داراییه‌كانی هه‌ردوو كۆمپانیایان بۆ ماوه‌ی ده‌ ساڵ له‌ نێوان ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٨، هه‌ڵسه‌نگاندوون. ئامانجی توێژینه‌وه‌كه‌، بریتی بووه‌ له‌ به‌راوردكردنی كاره‌كانی هه‌ردوو كۆمپانیا له‌ رووی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رك و جیبه‌جێكردنی ستاندارده‌كان، چوستی و كارامه‌یی كۆمپانیاكان، پێكهاته‌ی سه‌رمایه‌، هێزی دارایی و پشكه‌كانی هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌.  هه‌روه‌ها ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌، خاڵه‌ به‌هێز و لاوازه‌كانی هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌، ده‌خاته‌ڕوو.

بۆ خوێندنه‌وه‌ی تویژینه‌وه‌كه‌، كرته‌ له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌:

 

http://sersc.org/journals/index.php/IJAST/article/view/234?fbclid=IwAR1UCPT5XSrDWvPI4ZFM23SU3g5LiPGeqEuYM9Gg7EQ1rSYJDpUW-6UwfWs