به‌شداری مامۆستایه‌كی زانكۆی سۆران له‌ پڕۆگرامێكی نێوده‌وڵه‌تی

Sli

 

له‌ رێكه‌وتی ٦/١٠/٢٠١٩ تا ١٢/١٠/٢٠١٩، له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای توركیا به‌ ناوی (Mavlana program) و دوای ئه‌وه‌ی به‌ نامه‌یه‌كی فه‌رمی بانگیشتكرا، سه‌رۆكی به‌شی یاسای فاكه‌ڵتی یاسا و زانسته‌ سیاسیه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن "د. به‌هادین فه‌قێ ئه‌حمه‌د عه‌زیز"، به‌شداریكرد و چه‌ند سیمیناری پێشكه‌شكردن. 

 

 ئه‌و پڕۆگرامه‌ كه‌ له‌ زانكۆی بینگۆڵ به‌ڕێوه‌چوو،  چه‌ندین مامۆستا و پسپۆڕی دیكه‌ی له‌ وڵاته‌كانی وه‌ك  مالیزیا و روسیا و كینیا و پاكستان، تێدا به‌شداربوون.

له‌ وته‌یه‌كدا بۆ راگه‌یاندنی زانكۆی سۆران ، به‌ڕێز "د. به‌هادین" گوتی: ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو بوو و له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئه‌كادیمی ئاشنا بووم و ئاڵوگۆڕی بیروڕامان كرد.

هه‌ر له‌ درێژه‌دا به‌ڕێزیان گوتی، هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی زانكۆی بینگۆل و راگری كۆلێجی زانسته‌ مرۆییه‌كان دانیشتم و، له‌ ماوه‌ی مانه‌وه‌م له‌وێ چه‌ند سمینار و وۆركشۆپم به‌ڕێوه‌بردن و له‌ سیمینارێكدا، سه‌باره‌ت به‌ زانكۆی سۆران دوام، كه‌ زۆر به‌ گه‌رمی پێشوازی لێكرا.