سه‌نته‌ری ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران سێیه‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی خۆی سازده‌كا

Hamawannd

 

له‌ ئاگادارییه‌ك كه‌ سه‌نته‌ری ده‌ستنووسخانه‌ی زانكۆی سۆران بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، راگه‌یه‌ندراوه‌، كه‌ سه‌نته‌ری ناوبراو به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی چه‌رموو، سێیه‌من كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی خۆی به‌ ناونیشانی (فه‌قێ قادری هه‌مه‌وه‌ند) رێكده‌خات.

بۆیه‌ سه‌نته‌ری ده‌ستنووسخانه‌، داوا له‌ توێژه‌رانی به‌ڕێز ده‌كات، به‌ گوێره‌ی ته‌وه‌ر و رێنماییه‌كانی كۆنفرانس، كه‌ له‌ وێنه‌ هاوپێچه‌كاندا هاتوون، تویژینه‌وه‌كانیان بنێرن.