فاکەڵتی یاسا یاداشتێکی لێکگەیشتن و پێکەوەکارکردنی واژۆ کرد

Sli

 

لە پێناوی کاری هاوبەش لە بواری پسپۆڕی هەردوولا، یەکێتی پارلەمانتارانی کوردستان و فاکەڵتیی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن لە زانکۆی سۆران، یاداشتێکی لێکگەیشتنیان واژۆ کرد.

دوای ئامادەکاری و راگۆڕینەوە و کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا لە ماوەی رابردوو، رۆژی پێنجشەممە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ئۆفیسی سەرەکی یەکێتی پارلەمانتارانی کوردستان لە شاری هەولێر، نوێنەرانی زانکۆی سۆران کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان "د. هێمن میرانی" راگری فاکەڵتیی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن، "د. سۆران بەرزنجی" مامۆستای بەشی یاسا، "م.ی. سالار سوار" سەرۆکی بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان – بەیانیان، لە گەڵ سەرۆک و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردنی یەکێتی پارلەمانتارانی کوردستان کۆبوونەوە. دوای باسکردن لە زەمینەکانی کاری پێکەوەیی لە کوردستان، یاداشتێی لێکگەیشتن بۆ کار و پڕۆژەی هاوبەش لە لایەن بەڕێزان "د. هێمن میرانی" و "جەمال قاسم" واژۆ کرا.