لە فاکەڵتیی زانست وۆرکشۆپێکی دوو ڕۆژە بەڕێوەچوو

Slider

 

لە ڕۆژانی ٢٩ و ٣٠ ئەیلولی ٢٠١٩، سەرۆکایەتی بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست/ زانکۆی سۆران، وۆرکشۆپێکی لەژێر ناونیشانی Bacitracin Microbial Weapon of Choice.  رێكخست.

بابەتەکانی وۆرکشۆپەکە لە لایەن دوو ماموستای کۆلێژی زانستی زانکۆی بەغداد، بە ناوەکانی  "پ.ی. د. وەلا‌و شوکت علی" و "م. دالیا أزهر احمد" بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی پێشکەشکران.

جێگەی باسە جگە لە بەشداربووانی بەشە زانستییەکانی زانکۆی سۆران، لە زانکۆكانی تر كوردستانیشه‌وه‌، ئامادەی وۆرکشۆپەکە بوون.