قوتابییه‌كی زانكۆی سۆران به‌شداری كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات

75220729 2383295008666841 4337989446533120000 N

 

له‌ رۆژانی ٢٠ تا ٢٢ی ١٠ی ٢٠١٩، كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به‌ ناونیشانی (زمان و ئه‌ده‌بی كوردی و فارسی، په‌یوه‌ندی و كاریگه‌رییه‌كان) به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆنفرانسه‌دا، كه‌ چه‌ندین توێژه‌ر له‌ زانكۆكانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ به‌شدار بوون، قوتابی ماستەری ئه‌ده‌بی كوردی له‌ زانكۆی سۆران "چاوەڕێ نعمت ساڵح" به‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك، به‌شداری كرد.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ "پ.ی.د. سیروان جه‌بار ئه‌مین" له زانكۆی سۆران ئاماده‌ كرابوو، به‌ ناونیشانی (فۆڕمناسی حەكایەتی كوردی بە پێی بنەماكانی تێۆری ڤلادمیر پڕۆب- لە  كتێبی”هەكایەتی كوردەواری(١) سێ دەرمان)، پێشكه‌شكرا.

پێویسته‌ بگوترێ ئه‌م كۆنفرانسه‌، كۆنفرانسی هاوبه‌شی زانكۆی سەڵاحەددین و زانكۆی زهرا-ی ئیرانی بوو.