رۆژی هه‌ینی ١٥/١١/٢٠١٩، شاندێكی زانكۆی سۆران به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز "د. موسڵح مسته‌فا" سەرۆکی زانکۆی سۆران و، به ئه‌ندامه‌تی به‌ڕێزان "د. نەهرۆ زاگرۆس" یاریده‌ده‌ری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ كارووباری زانستی و "د.عادل باخەوان" سەرۆکی سەنتەری سۆسیۆلۆژیای عێراق لە زانکۆی سۆران، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز "ژان ماركۆJean Marcou" سەرۆکی پەیوەندییە جیهانییەکانی ئەنستیتیوتی زانستە سیاسییەکانی گرۆنۆبڵ، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی بۆ ئه‌و دیداره، به‌ڕێز "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، سه‌باره‌ت به زانكۆی سۆران دوا. له وته‌كانیدا به‌ڕێز سه‌رۆكی زانكۆ، تیشكی خسته سه‌ر سیاسه‌ت و ستراتیژی زانكۆ و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ئه‌گه‌رچی زانكۆی سۆران زانكۆیه‌كی نوییه و له رووی ژماره‌ی قوتابی و ستافه‌وه، ژماره‌یه‌كی كه‌می هه‌یه، به‌ڵام به وه‌پێشگرتنی سیاسه‌تێكی ئه‌كادیمی درووست، به تیمی كاركردن و گرنگیدان به پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ست به ئایین و ئاینزاكان و جێنده‌ر، گرنگیدان به خوێندن به زمانی كوردی و ئینگلیزی و گۆرینی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن و هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به‌رینی نێوده‌وڵه‌تی، توانیویه‌تی شوێن و پێگه‌یه‌كی شیاو له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌كادیمی كوردستان به‌ده‌ستبێنێ و له ریزی پێشه‌نگترین زانكۆكانی كوردستان، جێبگرێ.
له به‌رامبه‌ردا، به‌ڕێز "ژان ماركۆ"، كه له شاری گرۆنۆبڵ و له شه‌شسه‌د كیلۆمه‌تری شاری پاریس به تایبه‌ت بۆ دیداری شاندی زانكۆی سۆران له شوێنی حه‌وانه‌یان، هاتبوو، له وته‌یه‌كدا باسی له دامه‌زراوه‌كه‌ی خۆیان كرد. ناوبراو له وته‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌نستیتیوته‌كه‌یان له ساڵی ١٩٤٨دامه‌زراوه و له‌گه‌ل هه‌ردوو ئه‌نستیتیوتی پاریس و بۆردوو، باشترین سێ ئه‌نستیتیوتی فه‌ڕه‌نسان.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ئه‌گه‌رچی دامه‌زراوه‌كه‌یان حكومییه، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆن له به‌رنامه و كاره‌كانیاندا. دواتر تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ئه‌نستیتیوته‌كه‌یان بەشێکە لە زانکۆی گرۆنۆبڵ، کە یەکێکە لە زانکۆ گەورەکانی فەرەنسا و، چوارەم گەورەترین زانکۆی فەرەنسایه و له ١٢٠ ی لیستی شەنگھایە.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، "ژان ماركۆ" باسی له‌وه كرد كه كاری ئه‌وان راوێژ و ئاماده‌كردنی نه‌وه‌كانه بۆ سه‌ركردایه‌تی كردن و په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كی به توانا بۆ ئابووری وڵات. ئه‌مه جگه له كاركردن بۆ درووستكردنی نه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌نووس و دیپلۆماسی و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ر.
سه‌باره‌ت به پڕۆگرامه‌كان و شێوازی كاركردنیشیان، ناوبراو باسی له‌وه كرد، ئامانجمان كاركردنه له‌سه‌ر هه‌موو دنیا. له‌مباره‌شه‌وه تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، پڕۆگرامێكی خوێندنی نێوده‌وڵه‌تییان هه‌یه، كه تێیدا كوردستانیش له‌خۆده‌گرێ. قوتابییانی به‌شدار له‌م پڕۆگرامه سه‌ره‌تا ده‌بێ له پێشبڕكێدا توانای خۆیان ده‌ربخه‌ن. دوای ئه‌وه‌ی كه وه‌رگیران، جگه له‌وه‌ی كه ده‌توانن به بێ پاره زمانی فه‌ڕه‌نسی بخوێنن، پێویسته له ساڵی سێیەمیشد،ا بڕۆن بۆ دەرەوەی فەرەنسا بۆ توێژینەوە.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیشیانه‌وه، گوتی، كه زیاتر له ١٥٠رێككه‌وتنی هاوبه‌شیان هه‌یه.
دوای ناساندنی دوو دامه‌زراوه‌كه به یه‌كتری، سه‌باره‌ت به جۆری هاوكاری و پێوه‌ندی دوولایه‌نه، به‌ڕێز "ژان ماركۆ" گوتی، لەڕێگای ئێمەوە، زانکۆی سۆران دەتوانێت لەگەڵ ھەموو بەشەکانی زانکۆی گرۆنۆبڵ پەیوەندی ھەبێت. ئێمه ده‌توانین له ئاستی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر، قوتابی ئاڵوگۆڕ بكه‌ین. هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕی ستافی ئه‌كادیمی كه له ١٠ رۆژه‌وه بۆ سێ مانگ له‌خۆده‌گرێ.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوای گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل و به‌رهه‌مدار گه‌یشتنه رێكه‌وتن له‌سه‌ر نه‌خشه‌رێگایه‌كی زانستی و، وا بڕیاردرا كه له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا، له رێوڕه‌سمێكی شایسته له كوردستان، واژۆ له‌سه‌ر نه‌خشه رێگا زانستییه‌كه بكرێ، كه هه‌ریه‌كه له‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه له‌خۆده‌گرێ: ئاڵوگۆڕی ستافی ئه‌كادیمی، به‌ده‌ستهێنانی پێنج كورسی خوێندنی باڵا بۆ قوتابییانی زانكۆی سۆران به خۆڕایی، گرێدانی كۆنفرانسی هاوبه‌شی زانستی له كوردستان و فه‌ڕه‌نسا.