فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ دوو بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌ بواری وه‌رزش به‌خشی

69878792 1420028481485760 6592070063946203136 N

 

له‌ رۆژانی ١١/١١/٢٠١٩ و ١٣/١١/٢٠١٩، له‌ فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سۆران، دوای ئه‌وه‌ی دوو قوتابی دكتۆرای به‌شی وه‌رزش له‌ سكوڵی وه‌رزشی فاكه‌ڵتییه‌كه‌ "م. شەماڵ هەمزە" و "م. بێستوون ئەکرەم"، نامه‌كانی خۆیان ئاماده‌كردبوو، له‌ گفتوگۆیه‌كی زانستیدا و به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تاوتوێكردن، بڕوانامه‌ی دكتۆرایان له‌ بواری خۆیان پێ به‌خشرا.