رۆژی دووشەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لە فاکەڵتی یاساو زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن، بە ئامادەبوونی بەڕێزان " د.هیمن میرانی " ڕاگری فاکەڵتی و ژمارهیهكی بهرچاو له مامۆستایان و قوتابییان، وۆركشۆپێکی نێودەوڵەتی لە لایەن پڕۆفیسیۆر "Prof. Laura Corradi " پرۆفیسۆری سۆسیۆلۆژیا و زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی della Calabriaی ئیتاڵی ، لەژێر ناونیشانی " Gender Studies, Inter-sectional Methodology and De-colonization of Social Sciences " بەڕێوە برا.
لە وۆركشۆپەکەدا "پڕۆفیسۆر لۆرا کۆرادی" بە وردی تیشکی خستەسەر گرنگترین بنەماکانی توێژینەوەی جێندەری و، هەروەها میتۆدی یەکتربڕ و کۆتاییهێنانی داگیرکاری لە زانستە کۆمەڵایەتییەکانی، بۆ ئامادەبووان شیکردەوە.
پێویستە ئەوەش بگوترێ کە مامۆستایان و قوتابییان بەشداربوویەکی کارای نێو وۆركشۆپەکە بوون لە خستنە ڕووی سەرنج و تێبینی و پرسیارەکانیان .