به‌شداری مامۆستایه‌كی به‌شی یاسا له‌ كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی

74899042 2183013905325734 5483845536664518656 N

 

لە رێكه‌وتی۱٦و۱۷ی نۆڤەمبەری ۲۰۱۹ بە ناونیشانی ( قرا‌وات معرفیه‌ فی العلوم الإنسانیه‌ ) كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ وڵاتی لوبنان به‌ڕێوه‌چوو. له‌و كۆنفرانسه‌دا كه‌ به‌ ده‌یان توێژه‌ری له‌ وڵاته‌ جۆراوجۆره‌كانه‌وه‌ تێدا به‌شدار بوون، مامۆستای به‌شی یاسای فاكه‌ڵتی یاسا و زانسته‌ سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن "د. ماجده‌ مه‌لا سادق" به‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ژێر ناونیشانی(المنضمات الدولیة ودورها فی تسویة المنازعات الدولیة البیئیة)، به‌شداریكرد.

پێویسته‌ بگوترێ دوای پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌كه‌ی، بڕوانامه‌ی رێزلێنانی له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانسه‌وه‌ پێبه‌خشرا.