بەشداری مامۆستایەکی فاکەڵتی ئه‌ندازیاری له‌ كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئه‌مریكا

834 Gallery

 

ڕێکەوتی١٢-١٣ی نوڤمبری ٢٠١٩، كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ لاس ڤێگاسی ئه‌مریكا له‌ژێر ناونیشانی( The International Conference of Chemical Engineering & Catalysis, and Global  Biopolymers & Polymer Chemistry Congress)، به‌ڕێوه‌چوو.

له‌و كۆنفرانسه‌دا، مامۆستا و توێژه‌ری زانكۆی سۆران و یاریده‌ده‌ری راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری بۆ كارووباری زانستی "پ.د. ئیبتسام كه‌مال"، وه‌ك قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی كۆنفرانس بانگێشت كرابوو و، دوو بابه‌تی كۆنفرانسی به‌م ناونیشانانه‌ی خواره‌وه‌، پێشكه‌شكردن:

1-Green Process Simulation for Production of Nanoparticles.

2-The Role of biopolymer in Green Synthesis of Nanoparticles.