توێژەرێکی فاکەڵتی ئاداب یەکەمین کتێبی وەرگێڕدراوی خۆی بڵاوکردەوە

Shwan

 

 "شوان ئەحمەد باپیر"، بەڕێوبەری یەکەی ڕاگەیاندنی فاکەڵتیی ئاداب، یەکەمین کتێبی وەرگێڕدراوی خۆی لە زمانی عەرەبییەوە، لەژێر ناونیشانی (سیاسەتە نێودەوڵەتییەكان لە  نێوان هەردوو جەنگی جیهانیی ١٩١٤ و ١٩٣٩)، بڵاوکردەوە، کە لە نووسینی نووسەری لوبنانی "د. عەلی صوبح" ە.

ئەم کتێبە لە چوار بەش پێکدێت، جگە لە بەشێكی ڕێخۆشكردن دەربارەی پێشكەوتن لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە سەردەمی نوێ.

  بەشی یەکەم تایبەت کراوە بۆ دوان لەسەر یەكەم جەنگی جیهانی و كاریگەرییەكانی لەسەر كیشوەری ئەوروپا و شوێنەكانی تری جیهان.  بەشی دووەمیشی، ئامادەكراوە بۆ توێژینەوە لە چۆنییەتی سەر لە نوێ ڕێكخستنەوەی ناوماڵی ئەوروپی. بەڵام ئەو قەیرانە ئابوورییەی، كە لە جیهانی سەرمایەداریدا هەبوو، بوو بنەچەی بەشی سێیەم. ئەم قەیرانە ڕێگە خۆشكەر بوو بۆ جۆشدانی دەروونەكان و ورووژاندنی هەستی نەتەوایەتی و واڵاكردنی درزی نێوان نەتەوەكان. بەشی چوارەمیش تەرخانكراوە بۆ توێژینەوەی هەنگاوەکانی داهاتووی ئەڵمانیا بۆ سەر لە نوێ ڕاكێشانی جیهان بۆ ناو جەنگ.

 

bookt