به‌شداری مامۆستایه‌كی زانكۆی سۆران له‌ كۆنفرانسیكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ وڵاتی توركیا

Sli

 

له‌ رێكه‌وتی ١٨/١١/٢٠١٩، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو توێژه‌ر له‌ شوێنه‌ جیاوازه‌كانی دنیاوه‌، كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ولاتی توركیا به‌ ناونیشانی(عیراق دوای ٢٠١١: ئابووری، سیاسه، ئاسایش، رۆشنبیری، داینامیاتی كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌)، به‌ڕێوه‌چوو.

له‌م كۆنفرانسه‌دا به‌رپرسی به‌شی وه‌رگیڕان له‌ سه‌نته‌ری هه‌ندێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كولتووری "م. عه‌بدولسه‌مه‌د خه‌یلانی"به‌ پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌شداریكرد.

پێویسته‌ بگوترێ، ئه‌م كۆنفرانسه‌ به‌رهه‌می كاری هاوبه‌شی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (ORSAM)  و زانكۆی ئه‌نقه‌ره‌ حاجی بیرم، بوو.