له رێكه‌وتی ١٨/١١/٢٠١٩، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو توێژه‌ر له شوێنه جیاوازه‌كانی دنیاوه، كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له ولاتی توركیا به ناونیشانی(عیراق دوای ٢٠١١: ئابووری، سیاسه، ئاسایش، رۆشنبیری، داینامیاتی كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه)، به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م كۆنفرانسه‌دا به‌رپرسی به‌شی وه‌رگیڕان له سه‌نته‌ری هه‌ندێن بۆ زمان و توێژینه‌وه‌ی كولتووری "م. عه‌بدولسه‌مه‌د خه‌یلانی"به پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌شداریكرد.
پێویسته بگوترێ، ئه‌م كۆنفرانسه به‌رهه‌می كاری هاوبه‌شی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست (ORSAM) و زانكۆی ئه‌نقه‌ره حاجی بیرم، بوو.