لە وۆركشۆپێکی فاکەڵتی یاسادا چاکسازییەکان لە وتاری دینی تاوتوێ کرا

Sli

 

ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ٢١ی١١ی٢٠١٩، لە فاکەڵتی یاساو زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن، بە ئامادەبوونی بەڕێزان " د.هێمن میرانی " ڕاگری فاکەڵتی، مامۆستایان و قوتابییان، بەشی یاسای فاکەڵتییەکە، وۆركشۆپێكی بۆ هەریەکە لە بەڕێزان " د.پشتیوان ملا حسن بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران ، پ.ی.د.محمد خالد مصگفی ،پ.ی.د.بها‌ءالدین فقی أحمد  " لە ژێر ناونیشانی " الإصلاح فی الخطاب الدینی _ خطبة الجمعة نموذجا "، بەڕێوەبرد.

لە تەوەری یەکەمی وۆركشۆپەکەدا، "د.پشتیوان ملا  صادق" وتی، کە ئەوان وەکو بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف کاریان ئاسان نییە، چونکە وتاری دینی بریتییە لە ئاڕاستەکردنی خەڵك، بۆیە پێویستە لەسەر بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف بە وردی کار لەسەر ئەوانە بکات، کە وتار بۆ خەڵك دەدەن، ئەمەش لەبەرئەوەی وتارەکانیان لەوەیە هەندێکجار ئاڕاستەیەکی خراپی هەبێ لەسەر هزرو بیری خەڵك. هەروەها تیشکی خستەسەر ئەو کێشە و گرفتانەی، کە ڕووبەڕووی ئەوقاف دەبنەوە.

تەوەری دووەمی وۆركشۆپەکە لە لایەن د.بها‌والدین، بەڕێوەبرا، کە تێیدا تیشك خرایەسەر چاکسازییەکانی وتاری دینی. هەروەها رەگەزە  سەرەکییەکانی باسکردن. جگە لەوە، وتارە دینییەکان دابەشی سەر دوو جۆر کرد، ئەمانیش وتاری شەرعی و وتاری دینین. وتاری شەرعی ئەو وتارەیە، کە لە لایەن پەروەردگارەوە هاتووە و ناتوانرێ لە لایەن فقهە دەستکاری بکرێ و نەگۆڕە، کە قورئانی پیرۆزە. وتاری دینی ش، ئەو وتارەیە کە دەسکاری دەکرێت، ئەمەش پێویستی بە چاکسازییەکی زۆرە. دواتر هاتە سەر باسکردنی ئەو ئیجرائاتانەی کە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ چاکسازی لە خگابی دینی. بۆ ئەمەش وتی کەوا پێویستە ئەوقاف چاودێری ئەوانە بکا، کە وتا بۆ خەڵك دەدەن چونکە ئەوانەی قسە بۆ خەڵك دەکەن، ناکرێ ببێتە هۆی هەڵەو بەلاڕێدابردنی خەڵك. هەروەها خودی ئەو وتارانەی کە پێشکەشدەکرێن پێویستە بۆ پێویستی خەڵك و میللەت بن و لایەنی چاکسازییان هەبێ.

لە کۆتایی وۆركشۆپەکەشدا، "د.محمد خالد" پڕژایە سەر باسکردنی ئەوەی کە ئایا پێویستە چاکسازی لە وتاری ئاینی بکرێت لە هەرێمی کوردستان. ئایا هۆکارەکانی ئەم چاکسازییانە چین و، کێ دەبێت ئەم چاکسازییانە بکات. بۆ ئەمەش وتی، بۆ ئەوەی چاکسازی لە وتاری ئاینی بکرێ و کاریگەری هەبێ، دەبێ چاکسازی لە جۆری بابەتەکان و خودی ئەو کەسانەی وتار ئەدەن لە ڕووی تەمەن و زانستەوە، بکرێ. هەروەها پێویستە  راهێنانیان پێبکرێ. دواجاریش گوتی، پێویستە لایەنی پەیوەندیدار و حوجرەو پەیمانگەو کۆلێژەکان و مامۆستا بەڕێزەکان، هەر لایەنەی لە ئاست خۆیەوە، هەنگاو بهاوێژێ بۆ ئەوەی بتوانرێ چاکسازی لە وتاری ئاینی بکرێ.