له‌درێژه‌ی كاروچاڵاكیه‌كانی به‌شی كۆمه‌ڵناسی فاکەڵتی ئاداب، له رۆژانی ٢٦ و ٢٧ی ١١ی ٢٠١٩، به‌شی كۆمه‌ڵناسی وۆركشۆپێكی دوو رۆژه‌ی له‌باره‌ی هۆشیاری جێنده‌ری بۆ مامۆستایانی زانكۆ، رێکخست.
لە وۆرکشۆپەکەدا كه له چوار پانێل‌دا رێکخرابوو، دید و تێگه‌یشتنی كۆمه‌ڵناسیانە بۆ پرسی جێنده‌ر له‌نێو كۆمه‌ڵگه له‌لایه‌ن به‌ڕێز "پ.ی.د. میدیا ابراهیم فتاح" مامۆستا له به‌شی كۆمه‌ڵناسی خرایه‌ڕوو.
شایه‌نی ئاماژه‌پێدانه، كه به‌شداربووان به‌سه‌رنج و تێروانینه‌كانیان بۆ پرسه‌كه، وۆركشۆپه‌كه‌یان ده‌وڵەمه‌ندتر كرد.