رێکخستنی سیمینارێک بۆ  پڕۆفیسۆر کەریم شەریف قەرەچەتانی

Sli

 

رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١١/٢٨، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابییان و مامۆستایانی کاتی بەیانییان و ئێواران،  "پڕۆفیسۆر د. کەریم شەریف قەرەچەتانی، لە هۆڵی ئیسماعیل بێشکچی فاکەڵتیی ئاداب، سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی ( ڕۆڵی قوتابییانی دەرونزانی لە پێشخستنی کۆمەڵگا، سۆران بەنموونە)، ئەنجامدا.

  بەڕێزیان لەم سمینارەکەیاندا، چەندین تەوەریی گرنگی لەبارەی ئەو هەوڵە گرنگانە خستنەبەرباس، کە توێژەران پێویستە بیانگرنەبەر، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەیەکی بێ کێشەتر و پێشکەوتووترمان هەبێت.

 پێویستە بگوترێ کە لە بڕگەی پرسیار و وەڵامدا، ئامادەبووان بەشدارییەکی چالاکییان کرد.