Sli

بەڕێوەچوونی وۆرکشۆپی فۆتۆگرافی مۆبایل

 

رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٧-١١-٢٠١٩، بە ئامادەبوونی بەڕێزان"پ.ی.د.عبدالملك عثمان" یاریدەدەری ڕاگر بۆ کارووباری کارگێڕی و قوتابییان و ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابییان، وۆرکشۆپێکی تایبەت بە بواری فۆتۆگرافی مۆبایل، بۆ فۆتۆگرافەر" شڤان جبرایل" ناسراو بە " شڤان هەرکی " بەڕێوەچوو.

لە سەرەتای وۆرکشۆپەکەدا، باس لە گرینگی وێنەو کامێرای مۆبایلە زیرەکەکان کرا، کە لەسەردەمی ئێستاماندا، هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆیان نیە لەگەڵ کامێرا پرۆفیشناڵەکان. لە لایەکی ترەوە، ڕێگا گونجاو و جیاوازەکانی وێنەگرتن بە شیوازێکی هونەری جوان و هەروەها ئەو هەڵە باوانەی کە لە کاتی وێنەگرتندا پەیڕەو دەکرێن، خرانەڕوو.

دواتر بە شێوازی پڕاکتیکی گۆشەو شێوازی وێنەگرتن ڕوونکرایەوە.

لە کۆتاییدا، لە لایەن میوانان و ئامادەبووانەوە، پرسیارو سەرنجی پێویست سەبارەت فۆتۆگرافی مۆبایل قسەو باسی لەسەرکرا. دواتر لە لایەن راگرایەتی فاکەڵتییەکەمانەوە، سوپاس و پێزانینی فاکەڵتی پەروەردە، پێشکەشی بەڕێوەبەری وۆرکشۆپەکە، کرا.