بەشداری توێژەرێكی زانكۆی سۆران لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی

78674554 563341521144987 8601242128493838336 N

 

لە رێكەوتی ٢٧ و ٢٨ -١١-٢٠١٩  بەشی یاسای كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتی و كۆمەڵایەتییەكانی زانكۆی كۆیە، دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی لە ژێر دروشمی (بەرەو دەستوورێكی هاوچەرخ بۆ هەرێمی كوردستان) ئەنجامدا.

لە كۆنفراسەكەدا، كه‌ چەندین توێژەری زانكۆكانی كوردستان و عێراق و دەرەوەی عێراق بە توێژینەوەی زانستی بەشداریان تێداكردبوو، توێژەر و مامۆستای زانكۆی سۆران (حەسەن مستەفا) بە توێژینەوەیەكی زانستی بە ناونیشانی (رێكخستن و گەرەنتیكردنی بنەما سزاییەكان لە دەستووری وڵاتاندا) بەشداربوو لە كۆنفراسەكەدا، كە توێژینەوەیەكی شیكاری و بەراوردكاریی نێوان دەستوورە هاوچەرخەكانی وڵاتانی وەك فەرەنساو ئەمریكاو ئیسپانیا و ئیتالیا و ئەڵمانیاو سویسراو چەند وڵاتێكی تری عەرەبی، بوو. لە كۆتایی كۆنفراسەكەدا پیشنیازو راسپاردەكانی توێژینەوەكان ئااستەی پەرلەمان و لایەنە پەیوەندارەكان كران، بۆ مەبەستی سوودوەرگرتن لە نووسین و دارشتنی رەشنووسی دەستووری هەرێمی كوردستان.

ئەم توێژینەوە كۆدی نێودەوڵەتی ISBN پێدراوە، بۆ خوێندنەوەو داگرتنی توێژینەوەكە كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە:

pdf icon30X30