لە رۆژانی ٦تا ٨ی ۱۲ی ۲۰۱۹، لە زانکۆی تراکیا لە شاری ئەدیرنەی وڵاتی تورکیا، سیمپۆزیەمێکی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.
لەو سیمپۆزیەمەدا، "جەمال جەلال" فەرمانبەری فاکەڵتی یاسای زانکۆی سۆران، کە ئێستا قوتابی ماستەرە لە وڵاتی تورکیا، بە توێژینەوەیەک لەژێر ناونیشانی (فەلسەفەی یاسادانەرانی عێراقی و تورکی لە پەیوەندی نێوان ڕەگەزی دەروونی تاوان و خەتییە)، بەشداریکرد و، لە یەکێک لە پانێلەکاندا، توێژینەوەکەی پێشکەشکرد.