دەستەی گەشتوگوزار و زانکۆی سۆران پلانی کاری هاوبەش دادەنێن

Sli

 

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ۱۸/۱۲/۲۰۱۹، شاندێکی باڵای دەستەی گەشتوگوزار لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار،  بە سەرۆکایەتێ بەڕێز "نادر روستی" وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار، بە مەبەستی هەماهەنگی و کاری هاوبەش، سەردانی زانکۆی سۆران ی کرد و،  لە لایەن تیمێک لە پسپۆڕانی بواری جوگرافیاو گەشتوگوزار و بەڕێوەبردن لە زانکۆ، پێشوازی لێکرا.

لە دانیشتنێکی تایبەتدا، دوو لایەن گفتوگۆیەکی تێروتەسەلیان دەربارەی ئەو بوارانە کرد، کە هەردوو دامەزراوە دەتوانن بۆ خزمەتی گشتی پێکەوە کاریان تێدا بکەن.

 دوای کۆبوونەوەکە، بەڕێز "د. موسڵح مستەفا" سەرۆکی زانکۆ لە ئۆفیسی راگڕی فاکەڵتیی ئاداب بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ، پێشوازی لە شاندەکە کرد و، خۆشحاڵ بوو کە دامەزراوە جۆراوجۆرەکانی حکومەتی کوردستان پێکەوە پڕۆژەی هاوبەش ئەنجامدەدەن و، ئامادەیی زانکۆی سۆران ی بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی دەستەی گەشتوگوزاری کوردستان دەربڕی و، هانی هەردوو تیمی دا، کە ئامادەکاری پێویست بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکان بگەیەننە قۆناغی جێبەجێکردن. لە لایەن خۆشیەوە، شاندەکە خۆشحاڵ بوون بە سەردانیان بۆ زانکۆی سۆران و ئەو ئامادەییە گەرموگوڕەیان بۆ کاری هاوبەش بە ئاماژەی گرنگ و دەستکەوتی باش بۆ بەرژەوەندی گشتی هەژمار کرد.