بەشداری مامۆستایەکی زانکۆی سۆران لە وۆركشۆپێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی مالیزیا

79649535 473541276634088 2658742312804286464 N

 

رۆژی سێشەممە رێکەوتی ۱۷/۱۲/۲۰۱۹، "م.ی.صانع شریف قادر" مامۆستای بەشی یاسای فاكەلتی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن، کە قوتابی دكتۆرایە لە زانکۆی ئۆتارای وڵاتی مالیزیا، بەشداربوو لە وۆركشۆپێكی نێودەولەتی قوتابیانی دكتۆرا، کە لە زانكۆی ناوبڕاو بە بەشداری چەندین توێژەرو قوتابی ماستەر و دکتۆرا بەڕێوەچوو.

پێویستە بگوترێ وۆركشۆپەکە تایبەت بوو بە چۆنیەتی بەكارهێنانی شێوازی " APA Citation style " لە بلاوكردنەوەی توێژینەوە لە كاتی نوسینی نامەی ماستەر و دكتۆرا.