بەشی عەرەبی، چەند چالاکییەکی بە بۆنەی رۆژی جیهانی زمانی عەرەبی بەڕێوەبردن

Sli

 

روژی چوارشەممە رێکەوتی ۱۸/۱۲/۲۰۱۹،  بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابییان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی زمانی عەرەبی، بەشی زمانی عەرەبی فاکەڵتی ئاداب، چەند چاڵاکییەکی لە هۆڵی ئیسماعیل بێشکچی، بەڕێوەبردن.

 سەرەتا سەرۆکی بەشی عەرەبی بەڕێز "د.جوان عبدالقادر" وتارێکی پێشکەشکرد و، لە بەشێک لە وتەکانیدا، دەربارەی ئەو هەوڵانەی کە لە لایەن مامۆستایانی بەش خراوەتەگەڕ بۆ بەدیهێنانی ئامانجی زانستی، دوا.

دواتر بەڕێز " م. امیر احمد" چەند پەیڤێکی دەربارەی ئەم ڕۆژە،  پێشکەشکردن. پاشان ئەو قوتابییانەی بەشداری ئەزموونی هاوینەیان کردبوو لە وڵاتی میسر، سەبارەت بە ئەزموونەکەیان، سیمینارێکیان پێشکەشکرد. پاشان قوتابییانی قۆناغی یەکەم بە چەند چاڵاکییەک بەشدار بوون.

 لە کۆتاییشدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە قوتابی "شیما‌و عزیز"، کە سەرەڕای ئەوەی خاوەنی پێداویستی تایبەتە، بەڵام سەرکەوتووانە، درێژە بە خوێندن دەدات.

راپۆرت و وێنە:  شوان مەمەندی