مامۆستایەکی بەشی پتڕۆڵیۆم جیۆساینس توێژینەوەیەک بڵاودەکاتەوە

Rahel

 

لە درێژەی کارە ئەکادیمییەکانیدا، "د. رەهێڵ حەمەد عوسمان" توێژەر و مامۆستا لە بەشی پتڕۆڵیۆم جیۆساینس لە فاکەڵتیی زانست، توێژینەوەیەکی زانستی  بە ناونیشانی ‏A remote sensing and GIS based analysis of urban sprawl in Soran District, Iraqi Kurdistan لە گۆڤاری (Springer Nature Applied Sciences)  بڵاوکردەوە.

ئەم توێژینەوەیە ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە لە گۆڕانکارییەکانی بەکارھێنان و ڕووپۆشی زەوی LULC لە شاری سۆران لە نێوان ساڵەکانی ١٩٩٨ تا  ٢٠١٨ دەخاتەڕوو، بە بەکارھێنانی ھەستکردن لە دوورەوەو سیستەمی زانیاری جوگرافی. درووستکردن و زیادکردنی ڕێگا سەرەکی و لاوەکییەکانی ناو شاری سۆران کاریگەرییان ھەبووە، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ و، بوونەتە ھۆکارێک بۆ گەشەی شارستانی و مرۆیی و ئابووری لە ناوچەکەدا.

بۆ خوێندنەوەی توێژینەوەکە، سەردانی ئەم لینکە بکە:

 

 

https://link.springer.com/article/10.1007/s42452-019-1806-4?wt_mc=Internal.Event.1.SEM.ArticleAuthorIncrementalIssue&utm_source=ArticleAuthorIncrementalIssue&utm_medium=email&utm_content=AA_en_06082018&ArticleAuthorIncrementalIssue_20191207&fbclid=IwAR2k6Ai4yeyGzbaBGlz0VQvt3_QyyMWmu7Tck_tAE55LvU6EfpEOcf9ITA8