لە نوێترین کاری ئەکادیمی خۆیدا، "د. ڕووناک گلابی آذر" توێژەر و مامۆستا لە بەشی کیمیا/ فاکەڵتیی زانست بە هاوبەشی لەگەڵ "پ.د.محمد سجادی" و، هەروەها قوتابییانی دەرچووی بەشی کیمیا(زاگرۆس عبدالرحمن، ڕێكار نجات، شانۆ احمد) توێژینەوەیەکی زانستیان بە ناونیشانی (Synthesis and characterization of antibacterial magnetite-activated carbon nanoparticles) له گۆڤاری زانستی ( Journal of Chemical Research )، كه خاوهنی ئیمپاکت فاکتەری (0.670)ه، بڵاوكردهوه.
پوختەی توێژینەوەکە:
لەم توێژینەوەیەدا، نانۆ کۆمپۆزیت نانۆپارتکلی (( Fe3O4@C>بە ڕێگای دووبارەنیشتنەوەی دروستکراوەوە، بۆ پێناسەی ئامێرەکانی، (UV,VIS ,IR,XRD,SEM, EDX, TEM) بەکارهاتووە. لە ئەنجامدا ئەم نانۆپارتیکڵە لەسەر بەکتریای جیاواز تاقیکراوەتەوەو وەڵامدانەوەی پۆزەتیڤ و نێگەتیڤی هەبووە.
ئەمەش لینکی توێژینەوەکەیە: