مامۆستایەکی زانکۆی سۆران لە وڵاتی مالیزیا بڕوانامەی دکتۆرای بەدەستهێنا

Sane

 

دوای ئەوەی کۆی پێداویستییەکانی بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرای بە ئەنجام گەیاندن و تێزی دکتۆراکەی خۆی پێشکەشکرد، مامۆستای فاکەڵتی یاسا و زانستە سیاسییەکان و بەڕێوەبردن "م. سانع شەریف" بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی  ئۆتارای وڵاتی مالیزیا، بەدەستهێنا. گفتوگۆی تێزی دکتۆرای ناوبراو، کە لە ڕێکەوتی ٢٠١٩/١٢/٢٤ بەڕێوەچوو، سەبارەت بە مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به‌ تایبه‌تی دوای ئه‌نجامدانی رێفراندۆم له‌ ٢٥ی سێپتێمبه‌ری ٢٠١٧، بوو.

 بەپێی ئەنجامی نامەی دکتۆراکەی ناوبراو، له‌ڕووی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌، ئه‌م ڕێفراندۆمه‌ گونجاوە له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وله‌تی، هەروەها پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقیش نیه‌.

شایه‌نی باسه‌ لیّژنه‌ی گفتوگۆی نامه‌ی دكتۆراكه‌، کە له‌ كۆمه‌لّێك پڕۆفیسۆر پێكهاتبوو، دوای گفتوگۆیێكی ٥ کاتژمێری، تێزی دکتۆراکەی بە ئه‌نجامێكی نایاب و کەیسێکی سەرنج ڕاکێش پەسەندکرد.

 جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانە، لەم نامه‌ی دكتۆرایه‌وە، توێژەر ٤ توێژینه‌وه‌ی له‌ جۆڕناڵی نێوده‌وڵه‌تی (SCOPUS INDEXED AND IMACT FCTORS)، كه‌ سێیانیان بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ و، یه‌كێكی تریشیان له‌ پرۆسه‌ی بڵاوكرنه‌وه‌دایه‌، هەڵێنجاوەو بڵاوکردوونەتەوە.