بۆچی زانكۆی سۆران یه‌كه‌مه‌؟ با داتاكان وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌

1

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٩-١-٢٠٢٠، بۆ جاری چواره‌م ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان راگه‌یه‌ندرا. به‌ خۆشییه‌وه‌ له‌م خوله‌ی راگه‌یاندنی ریزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستانیشدا، زانكۆی سۆران توانی هه‌ر له‌ پێشه‌نگایه‌تی كاروانی ئه‌كادیمی كوردستاندا بمێنێته‌وه‌. بۆ به‌رچاوروونی زیاتر به‌ پێویستمان زانی كۆی داتاكانی زانكۆی سۆران به‌ به‌راورد به‌ رێژه‌ی داواكراوی وه‌زاره‌ت، له‌م وێنه‌ گرافیكییه‌ هاوپێچانه‌دا پێشكه‌ش بكه‌ین. 

پێوەرەکانی ڕیزبەندی نیشتمانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، بریتیین لە ٨ پێوەری سەرەکی و ٤١ پێوەری لاوەکی. ئەم داتایانەی خوارەوە پیشاندەری ئەو ڕاستییانەن، کە بۆچی زانکۆی سۆران لە کۆی پێوەرە بنه‌ڕه‌تیی و زانستییەکان، یەکەمی زانکۆکانی هەرێمی کوردستانە. 

پێوه‌ره‌كان ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن له‌گه‌ڵ رێژه‌ی ئه‌و خاڵانه‌ی كه‌ له‌سه‌ریانن:

1ــ ستافی ئەکادیمی(١٤٪).

2ــ توێژینەوەی زانستی(٣٥٪).

3ــ چالاکی نێودەوڵەتی(٥٪).4ــ کواڵیتی(٢٧٪).

5ـــ ئاستی گەیشتن بە سەرچاوە زانستییەکان(٤٪).

6ــ چالاکی کەلتوری و پەیوەندی زانکۆکان لەگەڵ کۆمەڵگا(٧٪).

7ــ تێڕوانینی قوتابییان و خوێندکاران(٤٪).

8ــ بەدواداچوونی دەرچووان(٤٪).

بۆ بینینی داتاكانی زانكۆی سۆران بە بەراورد لەگەڵ داواکراوەکانی وەزارەت، كلیك لێره‌ بكه‌.