به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ند چالاكییه‌ك بۆ ساڵیادی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان

Sli

 

ڕۆژی چوارشەممە رێكه‌وتی ۲۲-۱-۲۰۲۰، به‌ مه‌به‌ستی پیرۆز راگرتنی یادی حه‌فتاو و چوارساڵه‌ی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان، گروپی پەیامدارانی زانکۆی سۆران، چه‌ند چاللاكییه‌كی رۆشنبیری و كولتووری به‌ڕێوه‌بردن، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بوون:

 لە دەستپێکدا قوتابی "کوردی موستەفا" قوتابی به‌شی زمانی كوردی، هۆنراوه‌یه‌كی به‌و بۆنه‌وه‌ پێشكه‌شكرد. پاشان قوتابی بەشی مێژوو "ئەڤین مەغدید" لە سیمینارێکدا، هۆکارە ڕێگاخۆشکەرەکانی دامەزراندنی کۆمار و دەستکەوتەکانی و هۆکاره‌كانی ڕووخانی خستنەڕوو.

 لە کۆتاییشدا لەلایەن چەند فێرخوازێکی بەشەکانی زمانی ئینگلیزی و کوردی، شانۆیەک پێشکەشکرا، کە تێیدا زۆربەی سەرکردە کوردەکان، ئەوانەی لە رێگای خه‌باتی رزگاریخوازی كوردستان گیانی خۆیان فیدا کردووە، بیرهێنرانەوە.

راپۆرت و وێنه‌: شوان مه‌مه‌ندی