مامۆستایه‌كی فاكه‌ڵتی یاسا كتێبێكی بڵاوكرده‌وه‌

Book

 

مامۆستای به‌شی یاسا له‌ فاكه‌ڵتی یاسا و زانسته‌ سیاسییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردن "م. رێبوار مه‌غدید هاودیانی" له‌ درێژه‌ی كاره‌ هزرییه‌كانی خۆیدا، كتێبێكی به‌ ناونیشانی (یاسای کار) بڵاوكرده‌وه‌.

ئەم کتێبە خۆی لە شرۆڤەی بنەما و دادکارییەکانی یاسای کار دەبینێتەوە و پشت بەستە بە چەند بڕیارێکی دادگای کاری هەولێر.

ئه‌م كتێبه‌ به‌سووده‌ بۆ ئه‌وانه‌ی، كه‌ له‌ كه‌رتی تایبه‌ت کار دەکەن و، دەبێتە یارمەتیدەر تا باشتر شارەزای مافەکانیان ببن و، هه‌روه‌ها ڕێگای بەدەستهێنان و پاراستنییان ئاسانتر دەبیت. سەرڕای ئەوەی ئەم بابەتە لە سەرجەمی بەشەکانی یاسا دەخوێنرێت، بۆیە قوتابییان

 و مامۆستایان دەتوانن لێی سوودمەند ببن.