بەرێوەچوونی وورکشوپێک لە فاکەڵتی ئه‌ندازیاری

Sli

 

رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٢/٥، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. شێروان شه‌ریف" راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران،  وورکشۆپێک بە ناونیشانی(HSE in Petroleum and petrochemical industries) بەڕێوەچوو.

ئه‌م وۆركشۆپه‌، لە لایەن چاپتەری SPE زانکۆی سۆران رێكخرابوو و، تێیدا به‌ڕێزان "د. جگر عه‌زیز" سه‌رۆكی به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت و "هۆشەنگ دڵشاد گەنجۆ" ڕاهێنەری نێودەوڵەتی بواری HSEە، وۆركشۆپه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌برد.

پێویسته‌ بگوترێ، له‌ ده‌ستپێكی وۆركشۆپه‌كه‌دا، به‌ڕێز راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و، وێڕای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان و خستنه‌ڕووی گرنگی بابه‌ته‌كه‌، سوپاسی به‌ڕێوه‌به‌رانی وۆركشۆپه‌كه‌ی كرد.