به‌شداری مامۆستایه‌كی زانكۆی سۆران له‌ وۆركشۆپێكی زانستی له‌ زانكۆی كۆیه‌

Si

 

رێكه‌وتی ٦/٢/٢٠٢٠، له‌ زانكۆی كۆیه‌، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو توێژه‌ر، وۆركشۆپێكی زانستی به‌ ناونیشانی (ره‌هه‌نده‌ جوگرافییه‌كانی رێگاوبان له‌ هه‌رێمی كوردستان، گرفت و وچاره‌سه‌)، به‌ڕێوه‌برد.

له‌ بانگێشتێكی فه‌رمی به‌ جوگرافی زانكۆی كۆیه‌، مامۆستای به‌شی جوگرافیای فاكه‌ڵتی ئاداب "د. عومه‌ر حه‌سه‌ن حسێن" به‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك به‌شداری له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا كرد.

پێویسته‌ بگوترێ، دوای پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه‌كان، بڕوانامه‌ی رێزلێنان به‌خشرایه‌ پێشكه‌شكاران.