بەڕێوەچوونی سیمپۆزیەمێکی نێودەوڵەتی لە بواری نەوت و گاز

Sli

 

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۱٦/۲/۲۰۲۰، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو کەسایەتی ئەکادیمی، سیمپۆزیەمێکی نێودەوڵەتی سەبارەت بە بواری نەوت و گاز بەڕێوەچوو.

لە وتەیەکدا بۆ راگەیاندنی زانکۆ "د. جگەر عەزیز" سەرۆکی بەشی ئەندازیاری نەوت، گوتی، سیمپۆزیەمەکە بە هاوبەشی لە نێوان زانکۆی سۆران و  لقی هەولێریSPE، بەڕێوەچوو.

هەر لە درێژەی لێدوانەکەیدا، بەڕێزیان گوتی، سیمپۆزیەمەکە زۆر بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو و تێیدا زۆر بابەتی نوێی پەیوەندیدار بە بواری نەوت و گاز تاوتوێ کران.