به‌شداری دوو مامۆستای بەشی زمانی کوردی لە وۆركشۆپێکی نێودەوڵەتی

Sli

 

لە ڕۆژی جیهانی زمانی دایک دا، دوو مامۆستای بەشی زمانی کوردی فاکەڵتیی ئاداب، بەڕێزان "پ.د.پەخشان سابیر حمد" و "د.پەروین عوسمان مستەفا"، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێکەوتی٢٠٢٠/٢/٢٠، له‌ وۆركشۆپێكی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ به‌ مه‌به‌ستی رێزگرتن له‌ رۆژی جیهانی زمانی دایك له‌ زانكۆی كۆیه‌ له‌ژێر ناونیشانی (زمانی کوردی ناسنامەمانە) رێكخرابوو، به‌شدارییان كرد.

شایەنی باسە ناوبراوان بە باسێکی ھاوبەش بەناونیشانی( زمان لە نێوان کلتور و ناسنامەدا) بەشدارییان کردبوو.