به‌ڕێوه‌چوونی وۆركشۆپێك سه‌باره‌ت به‌ كاریگه‌ری جوگرافییا له‌سه‌ر پێكهاته‌ی هه‌نگوین

Sli

 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٦/٢/٢٠٢٠، به‌شی زانسته‌گشتییه‌كان له‌ فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، وۆركشۆپێكی به‌ ناونیشانی ‎(كاریگه‌ری جوگرافی له‌ سه‌ر پێكهاته‌ كیمیایی و به‌ها خۆراكییه‌كانی هه‌نگوین)، رێكخست.

‎له‌ سه‌ره‌تای وۆركشۆپه‌كه‌دا، له‌ لایه‌ن بەڕێز "م. هه‌ڤاڵ عبدالله‌"  بەڕێوەبەری وۆركشۆپه‌كه‌، به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و دواتر وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری وۆركشۆپه‌كه‌، بەشداربووانی ناساندن.

‎له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا، به‌ سه‌رنجدان له‌ ئه‌زموون و پسپۆڕی له‌و بواره‌دا، ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ پێشكه‌شكران:

‎١- (كاریگه‌ری فاكته‌ره سروشتییه‌كان له‌ په‌روه‌رده‌كردنی مێش هه‌نگوین) كه‌

‎له‌ لایه‌ن "پ.ی.د. ئامانج احمد حمدامین"، پێشكه‌شكرا.

‎ ٢-(هه‌نگ و پوره‌ی هه‌نگ و هه‌نگه‌وانی)، كه‌ له‌ لایه‌ن "م.ی. طالب عبدالصمد عبدالرحمن"، پێشكه‌شكرا.

٣-( The Chemical Components of Honey)، كه‌ ‎له‌ لایه‌ن "م.ی. امجد احمد جمعه‌"، پێشكه‌شكرا.

‎پێویسته‌ بگوترێ، دوای پێشكشه‌كردنی بابه‌ته‌كان، ئاماده‌بووان پرسیار و پێشنیاره‌كانی خۆیان ئاراسته‌كردن و، دواجاریش له‌ لایه‌ن به‌ڕێز "پ.ی.د. عبدالملك عپمان" یاریده‌ده‌ری ڕاگری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌، سوپاس و پێزانین ئاڕاسته‌ی به‌شداربووان کرا.