ئه‌ركی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، بریتییه له كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌تی په‌روه‌رده‌یی، به مه‌به‌ستی بردنه سه‌ری ئاستی زانست و توانای فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایانی زانكۆ. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به به‌رده‌وامی خولی تایبه‌ت له‌و بوارانه‌دا ده‌كاته‌وه، كه بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ پێویستن. بۆ نموونه: خولی توانستی كۆمپیوته‌ر، خولی توانستی زمانی ئینگلیزی و خولی كارگێڕی و...هتد.
یه‌كێكی دیكه له‌و خوله گرنگانه‌ی كه ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه پێی هه‌ڵده‌ستی، بریتییه له كردنه‌وه‌ی (خولی رێگاكانی وانه‌وتنه‌وه). ئه‌م خوله تایبه‌ته به مامۆستایانی زانكۆ و ئه‌وانه‌ی كه بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرایان هه‌یه. له رێگه‌ی ئه‌م خوله‌وه هه‌وڵده‌درێت كه مامۆستایانی وانه بێژ، رابهێنرێن له رووی چۆنییه‌تی گه‌یاندنی زانیارییه‌كانیان به قوتابیان و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی و كۆمه‌ڵێك بایه‌تی دیكه كه بۆ هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌كادیمی پێویستن. به بڕینی ئه‌م خوله‌و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌كه‌ی، مامۆستای به‌شدار نازناوی مامۆستای یاریده‌ده‌ری پێده‌درێت و مافی وانه‌بێژیی له زانكۆدا، ده‌بێت.
پێوه‌ندی:
به‌ڕێوه‌به‌ر: مه‌هدی مسته‌فا فه‌قێ ئه‌حمه‌د ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.