قوتابی

"بزنسی خۆت درووست بکە" لە وۆرکشۆپێکی سەنتەری گەشەپێدانی کاردا

Sl

 

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی سەنتەری گەشەپێدانی کاری زانکۆی سۆراندا، ڕۆژانی ٢٢ و ٢٣ی٢ی٢٠٢٠، وۆركشۆپێكی دوو ڕۆژه‌ لەژێر ناونیشانی"دەست بە بزنسی بچوکی خۆت بکە‌" بۆ قوتابییانی زانکۆی سۆران، رێكخرا. وۆركشۆپه‌كه‌ لە لایان دکتور "کامه‌ران حه‌سه‌ن" دکتۆرا لە کارسازی بەڕێوەچوو، کە ٥٠ قوتابی تێیدا بەشداربوون. لە میانەی وۆرکشۆپەکەدا، باس لەم بابەتانە کرا  ( (Business Model Generation, Marketing, Case Study  ).  شایانی باسە لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا قوتابییان فێری چۆنییەتی درووستکردنی (Make Your Business Model) کران، کە هەنگاوی یەکەمە بۆ درووستکردنی بزنسێکی سەرکەوتوو.

درێژەی بابەت: "بزنسی خۆت درووست بکە" لە وۆرکشۆپێکی سەنتەری گەشەپێدانی کاردا

قۆناغی دووەمی پێشبڕکێی زانستی فاکەڵتییەکانی زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو

Sli

 

رۆژی چوارشەممە ١٢/۲/۲۰۲۰، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لەمامۆستایانی فاکەڵتیی زانست و فاکەڵتیی ئەندازیاری، قۆناغی دووەمی پێشبڕکێی ئەکادیمی سەنتەری گەشەپێدانی کار بۆ فاکەڵتییەکانی زانکۆی سۆران، بەڕێوەچوو. قۆناغی دووەمی پێشبڕکێکە لە نێوان هەر یەک لە فاکەڵتییەکانی زانست و فاکەڵتیی ئەندازیاری به‌ڕێوه‌چوو. لە پێشبڕکێکەدا هەردوو فاکەڵتیی پێشبڕکێیان ده‌كرد له‌سه‌ر گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی.

درێژەی بابەت: قۆناغی دووەمی پێشبڕکێی زانستی فاکەڵتییەکانی زانکۆی سۆران بەڕێوەچوو

قوتابییه‌كی زانكۆی سۆران له‌ یاری تایكواندۆ سێیه‌می سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ستدێنێ

Viber Image 2020 02 20 19 49 14

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ رێكه‌وتی ١٤/٢/٢٠٢٠، یاری پاڵه‌وانێتی هونه‌ری به‌رگری تایكواندۆ له‌سه‌ر ئاستی عێراق له‌ شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، قوتابی به‌شی زمانی ئینگلیزی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی زانكۆكه‌مان "عه‌لی عه‌بدولموته‌لیب"، وه‌ك یه‌كێك له‌ وه‌رزشكارانی ئه‌و پێشبڕكێیه‌، به‌شداریكرد.

درێژەی بابەت: قوتابییه‌كی زانكۆی سۆران له‌ یاری تایكواندۆ سێیه‌می سه‌ر ئاستی عێراق به‌ده‌ستدێنێ

گەشتی زانستی قوتابییانی قوناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاری نەوت

S

 

 لە درێژەی کار و چالاکییەکانی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و  به‌ مه‌به‌ستی زیاتر ئاشناكردنی قوتابییان به‌ لایه‌نی پڕاكتیكی زانسته‌كه‌یان، راگرایه‌تی فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری بە هەماهنگی لە گەل کۆمپانیای Hunt oil، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/١/٢٨، گەشتێکی زانستی دوو ڕۆژەیان بۆ قوتابییانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاری نەوت، رێكخست.

درێژەی بابەت: گەشتی زانستی قوتابییانی قوناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاری نەوت

پەڕەى 2 لەکۆى 14 پەڕەدا