قوتابی

چه‌ند قوتابییه‌كی به‌شی زانستی گشتی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

Research2

 

چه‌ند قوتابییه‌كی به‌شی زانستی گشتی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ به‌ ناوه‌كانی "پایزه‌ عه‌بدولڕه‌حمان، كه‌نار سه‌لیم، پڕشنگ یونس، هه‌وێن عه‌بدولڕه‌حمان و سڵاو محه‌ممه‌د"، به‌ سه‌رپه‌رشتی "مامۆستا محه‌ممه‌د سه‌عاده‌تیان" مامۆستای هه‌مان به‌ش، توێژینه‌وه‌یه‌كیان به‌ناونیشانی (PHYSICO-CHEMICAL CHARACTERISTICS OF POMEGRANATE

ACCESSIONS FROM THE KURDISTAN REGION, IRAQ)، له‌ گۆڤاری زانستی (Journal of Agricultural Sciences)، بڵاوكرده‌وه‌.

درێژەی بابەت: چه‌ند قوتابییه‌كی به‌شی زانستی گشتی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

قوتابییانی زانكۆی سۆران له‌ دیبه‌تێكی زانستیدا دره‌وشانه‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا

50799562 370055677130523 1266611591034437632 N

 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٣٠/١/٢٠١٩، له‌ زانكۆی تیشك له‌ هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری چه‌ند زانكۆیه‌كی هه‌رێمی  كوردستان و مامۆستا و قوتابییان، تیمێك له‌ قوتابییانی زانكۆی سۆران به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆ، به‌شدارییان له‌ دیبه‌یتی نیشتمانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كرد.

درێژەی بابەت: قوتابییانی زانكۆی سۆران له‌ دیبه‌تێكی زانستیدا دره‌وشانه‌وه‌ و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا

ژمارە ۲ ی گۆڤاری کورد ئۆیڵ بڵاوکرایەوە 

Kurdoil

 

لە درێژەی چالاکییەکانی فاکەڵتی ئەندازیاریدا، ژمارە۲ی گۆڤاری "کورد ئۆیل" (KurdOil)، کە لە بەشی ئەندازیاری نەوت و، لە لایەن تیمێك لە قوتابی و ماموستایانی فاکەڵتی ناوبراو و، لەژێر سەرپەرشتی بەشی ئەندازیاری نەوت و بە هاوکاری راگرایەتی فاکەڵتی و سەرۆکایەتی زانکۆ، ئامادە دەکرێت،  بڵاوکرایەوە.

درێژەی بابەت: ژمارە ۲ ی گۆڤاری کورد ئۆیڵ بڵاوکرایەوە 

به‌شداری قوتابییه‌كی زانكۆی سۆران له‌ كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی

Vibewr Image

 

له‌ رۆژانی ١٤تا١٦ی ١١ی٢٠١٨، له‌ زانكۆی شیراز له‌ ئێران، كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوو. قوتابی ماسته‌ری له‌ به‌شی زمانی ئینگلیزی فاكه‌ڵتی ئاداب، "نیگار خان جوج"، به‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ژێر ناونیشانی (A CORPUS BASED STUDY OF ACADEMIC COLLOCATIONS, BETWEEN EXPERTS AND NON_EXPERTS: EVIDENCE FROM LEXICAL COLLOCATIONS)، به‌شداری تێدا كرد و توێژینه‌وه‌كه‌ی پێشكه‌شكرد.

درێژەی بابەت: به‌شداری قوتابییه‌كی زانكۆی سۆران له‌ كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی

راگه‌یاندنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی توانای قوتابییان

48081789 774148179599935 3677502246108528640 N

 

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١٢/١٢/٢٠١٨، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. موسڵح مسته‌فا" سه‌رۆكی زانكۆی سۆران و راگرانی فاكه‌ڵتی ئاداب و فاكه‌ڵتی یاسا و پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو مامۆستا و قوتابی، سه‌رۆكایه‌تی به‌شی زمانی ئینگلیزی و سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كار له‌ زانكۆی سۆران، له‌ رێوڕه‌سمێكدا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ راگه‌یه‌ندران، كه‌ مه‌به‌ستی كۆی پڕۆژه‌كان بریتییه‌ له‌ په‌ره‌پێدان به‌ توانای زانستی قوتابییان.

درێژەی بابەت: راگه‌یاندنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی توانای قوتابییان

پەڕەى 11 لەکۆى 14 پەڕەدا