قوتابی

قوتابییه‌كی زانكۆی سۆران ئامێرێكی پێوانه‌كردن درووستده‌كات

Shwan Mohammad

 

قوتابی به‌هره‌مه‌ندی زانكۆی سۆران له‌ به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری "شوان محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د", له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی ئامێرێكی پێوانه‌كردنی قوڕ له‌كاتی پڕۆسه‌ی لێدانی بیره‌ نه‌وت, درووستده‌كات.

درێژەی بابەت: قوتابییه‌كی زانكۆی سۆران ئامێرێكی پێوانه‌كردن درووستده‌كات

به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ند چالاكییه‌كی زانستی له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری

Slider

 

رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٧/٥/٢٠١٨، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د.موسڵح مسته‌فا"سه‌رۆكی زانكۆی سۆران، "د.روشدی سه‌مه‌د" یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كارووباری كارگێڕی و دارایی، "د. شێروان شه‌ریف" راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستاو قوتابی، رۆژێكی پڕچالاكی له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری به‌ڕێوه‌چوو.

درێژەی بابەت: به‌ڕێوه‌چوونی چه‌ند چالاكییه‌كی زانستی له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری

قوتابییانی زانكۆی سۆران له‌ كاتی راهێنانی پراكتیكیدا

Stu Pet

 

له‌ پێناوی په‌ره‌پێدانی توانای قوتابییان و دابینكردنی هه‌لی گونجاو بۆ راهێنانی پراكتیكیان ،   بەشی ئەندازیاری نەوت له‌ زانكۆكه‌مان، بە هەماهەنگی لەگەل وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، چه‌ند (Internship)ێكی لە باشترین کومپانیاکانی نەوت و گاز لە کوردستان وەرگرتووە بۆ کومەڵێك قوتابی چالاك. ئه‌وه‌ی له‌و وێنه‌یه‌دا دیاره‌، دوو قوتابی به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وتن له‌ سه‌ر كێڵگه‌ نه‌وتێك له‌ شێخان.

ده‌رچووانی ئه‌ندازیاری نه‌وت له‌ زانكۆی سۆران و به‌ده‌ستهێنانی هه‌لی كار

31235075 10215652056404430 1725333524384317440 N

 

به‌ پێی ئامارێك كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت بۆ راگه‌یاندنی زانكۆكه‌مان نێردراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، كه‌ رێژه‌ی به‌ده‌ستهێنانی كار له‌ لایه‌ن قوتابییانی یه‌كه‌مین خولی ده‌رچوونی ئه‌ندازیاری نه‌وت له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆكه‌مان(٢٠١٦-٢٠١٧)، به‌ سه‌رنجدان له‌ هه‌لومه‌رجی ئێستای كه‌رتی نه‌وت له‌ كوردستان، له‌ ئاستێكی زۆر به‌رزدایه‌.

درێژەی بابەت: ده‌رچووانی ئه‌ندازیاری نه‌وت له‌ زانكۆی سۆران و به‌ده‌ستهێنانی هه‌لی كار

زانكۆی سۆران هه‌لێك بۆ مسۆگه‌ركردنی داهاتووی قوتابییان

Mohammad Ghazi

 

دوای ده‌رچوونی له‌ زانكۆی سۆران، قوتابی "محمد غازی" توانی له‌ رێگه‌ی توانا و ئه‌زموونی خۆیه‌وه‌، له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ساڵانه‌ی كۆمپانیای نێوده‌وڵه‌تی (Weatherford) بۆ دامه‌زراندنی ستافی نوێ، ببێته‌  ئەندازیاری مەیدانی (Junior Field Engineer) لە بەشی(Surface Logging Systems) له‌ كۆمپانیای ناوبراو.

درێژەی بابەت: زانكۆی سۆران هه‌لێك بۆ مسۆگه‌ركردنی داهاتووی قوتابییان

پەڕەى 14 لەکۆى 15 پەڕەدا