به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كی كولتووری بۆ مه‌به‌ستێكی خێرخوازی

DSC 2585

 

رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٧/٢/٢٠١٨ به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "د. به‌نگین مه‌سیح"راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و "كرمانج عیزه‌ت" قایمقامی سۆران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌  میوان، كاربه‌ده‌ستی حكومی، حیزبی، مامۆستا و قوتابی، هه‌ردوو فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری و فاكه‌ڵتی زانست، له‌ چالاكییه‌كی كولتووریدا، ڤیستیڤاڵێكی تایبه‌ت به‌ خواردنی كورده‌وارییان به‌ڕێوه‌برد.

له‌م چالاكییه‌ كولتوورییه‌دا، ده‌یان جۆر خواردن له‌ لایه‌ن قوتابییانه‌وه‌ ئاماده‌كرابوون و، مه‌به‌ست لێی كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بوو بۆ قوتابییانی كه‌مده‌رامه‌ت.

پێویسته‌ بگوترێ، كه‌ ڤیستیڤاڵه‌كه‌ له‌گه‌ڵ پیشوازییه‌كی گه‌رمی ئاماده‌بوواندا، به‌ره‌وڕووبوو.

 

وێنه‌: رۆژهات مه‌هدی