ده‌رچووانی ئه‌ندازیاری نه‌وت له‌ زانكۆی سۆران و به‌ده‌ستهێنانی هه‌لی كار

31235075 10215652056404430 1725333524384317440 N

 

به‌ پێی ئامارێك كه‌ له‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت بۆ راگه‌یاندنی زانكۆكه‌مان نێردراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، كه‌ رێژه‌ی به‌ده‌ستهێنانی كار له‌ لایه‌ن قوتابییانی یه‌كه‌مین خولی ده‌رچوونی ئه‌ندازیاری نه‌وت له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زانكۆكه‌مان(٢٠١٦-٢٠١٧)، به‌ سه‌رنجدان له‌ هه‌لومه‌رجی ئێستای كه‌رتی نه‌وت له‌ كوردستان، له‌ ئاستێكی زۆر به‌رزدایه‌.

به‌ پێی ئه‌و ئاماره، له‌ %62ی ده‌رچووانی به‌شی ناوبراو، كاریان به‌ده‌ستهێناوه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره‌.