رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی ١٤/٥/٢٠١٧، له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا و به ئاماده‌بوونی به‌رێزان "د. قه‌یس كاكل" راگری فاكه‌ڵتی ئاداب و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو قوتابی و مامۆستا، سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆی سۆران، بڕوانامه‌ی به‌شداربوونی به‌خشییه زیاتر له حه‌فتا قوتابی، كه له خولێكی ئۆنلاینی تایبه‌ت به ( دانانی پلانی ستراتیجی تاكه‌كه‌سی)دا، به‌شداریان كردبوو.
شایانی باسه خوله‌كه بۆماوه‌ی ١٠ رۆژ، له لایه‌ن سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆ و، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ به‌شی كۆمه‌ڵناسی به‌رێوه‌چوو.
راپۆرت و وێنه: رۆژهات مه‌هدی