قوتابی به‌شی كۆمه‌ڵناسی فاكه‌ڵتی ئادابی زانكۆی سۆران "دلۆڤان خۆشەوی که‌ریم" دوای به‌شداریكردنی له چه‌ند خولێكی خۆبه‌خشی و نیشاندانی تواناكانی خۆی، به‌شداری له خولێكی ئاڵوگۆڕی كولتوری نێوده‌وڵه‌تی كرد، كه له وڵاتی توركیا به‌ڕێوه‌چوو.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی زانكۆی سۆران "دلۆڤان خۆشه‌وی" گوتی: ساڵی پار له كۆرسێكی فێربوونی زمانی توركی، كه سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆی سۆران پێكیهێنابوو، وه‌كو مامۆستای خۆبه‌خش به‌شداریم كرد. ئه‌مساڵیش له به‌رنامه‌یه‌كی(Summer school) و پڕۆگرامێکی ئاڵوگۆڕی کولتووری لە وڵاتی تورکیا، کە لەلایەن Yunus Emre enstitüsü رێكخرابوو، به‌شداریم كرد.
دلۆڤان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی به‌شداریكردن له‌و پڕۆگرامه، گوتی: له سه‌رانسه‌ری دونیا ١٠٠ هه‌زار كه‌س فۆرمیان پڕكردبووه‌وه، به‌ڵام ته‌نیا هه‌زار كه‌س هه‌ڵبژێردرابوون. له هه‌موو عێراق حه‌وت كه‌س وه‌رگیرابوون، كه سێ كه‌سیان له هه‌رێم بوون. ماوەی ئەم پڕۆگرامه چوار حەفتە بوو، کە لە رێكه‌وتی ١٥/٧/٢٠١٨ وە دەستیپێکرد و تا ١٢/٨/٢٠١٨ به‌رده‌وام بوو. هه‌موو تێچووه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌یه بوو.
سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی ئه‌و گردبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه، دلۆڤان گوتی: لەو ماوەیەدا چەندین کۆڕسم بینین، له‌وانه شه‌ست كاتژمیر كۆرسی زمانی تورکی لە بەرزترین ئاستدا كه به ئاستی “C1”. هه‌روه‌ها چه‌ند کۆڕسێکی تری وه‌ك راهێنانی تیروکەوان، کۆرسی ڕیتم و مۆسیقا، کۆرسی سیرامیک، کۆرسی ناھت(درووست‌کردنی وێنەی3D بە تەختە)، کۆرسی درووست‌کردنی وێنە لەسەر شوشە و کۆرسی درووستکردی ئێبڕوو(تابلۆ) و كۆرسی شایی و کولتووری تورکی.