رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٣٠/١/٢٠١٩، له زانكۆی تیشك له هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری چه‌ند زانكۆیه‌كی هه‌رێمی كوردستان و مامۆستا و قوتابییان، تیمێك له قوتابییانی زانكۆی سۆران به سه‌رپه‌رشتی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی كاری زانكۆ، به‌شدارییان له دیبه‌یتی نیشتمانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئه‌م پڕۆژه‌یه، كه پڕۆژه‌یه‌كی زانستی "زانكۆی نێوده‌وڵه‌تی تیشك"ه، شازده زانكۆی هه‌رێمی كوردستانی تێدا به‌شدارن.
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی زانكۆی سۆران له‌م پڕۆژه‌یه‌دا، به‌ڕێز "م.سه‌روان سدیق" سه‌رپه‌رشتیاری تیمی قوتابییانی زانكۆی سۆران گوتی: بۆ یه‌كه‌مجاره به‌شداری له‌م پرۆژه‌یه‌دا ده‌كه‌ین. زانكۆی سۆران به كۆمه‌ڵیك قوتابی لێهاتوو به‌شداره و، له قۆناغی یه‌كه‌مدا رووبه‌ڕووی زانكۆی كۆمار-سلێمانی بووینه‌وه و سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی كه دانرابوون قسه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین، زۆر به باشی تیمه‌كه‌مان توانی له به‌رامبه‌ر تیمی زانكۆی كۆمار، به گوڕ و تینێكی ئه‌كادیمی شایه‌نی ستایش، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت.
له درێژه‌دا به‌ڕێزیان گوتی، ئاستی توانستی زانستی قوتابییه‌كانمان و باوه‌ڕبه‌خۆبوونیان له شڕۆڤه‌كردن و گفتوگۆكردنی بابه‌ته‌كان، به راده‌یه‌ك بوو، كه بوونه جێگای سه‌رسامی رێكخه‌ر و سه‌رپه‌رشیارانی دیبه‌یته‌كه. تیمه‌كه‌مان پێكهاتبوو له‌م قوتابییانه: " سه‌ربه‌ست ره‌مه‌زان، ماردین سه‌دره‌دین ، ئازا نه‌جات ، چیله‌ر نه‌جات"
پێویسته بگوترێ كه له كۆتایی دیبه‌یته‌كه‌دا، بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرایه سه‌رپه‌رشتیارانی تیمی زانكۆی سۆران كه پێكهاتبوون له به‌ڕێزان "م.دانه‌ر عبدولا ، م.سه‌روان سه‌دیق".
راپۆرت و وێنه: رۆژهات مه‌هدی