گه‌شتی زانستی قوتابییانی به‌شی جوگرافیا بۆ به‌نداوی دوكان

53603300 389147798532711 5347842377874669568 N

 

رۆژی دووشه‌مه‌٤/٣/٢٠١٩، به‌ سه‌رپه‌رشتی "م. عومه‌ر حه‌سه‌ن حوسێنن"  قوتابییانی قۆناغی دووه‌می به‌شی جۆگرافیای زانكۆی سۆران، له‌ میانه‌ی بابه‌تی ده‌رامه‌ته‌ سروشتییه‌كان و روونكردنه‌وه‌ی شوێنی جوگرافی به‌نداوی دووكان، گه‌شتێكی زانستییان ئه‌نجامدا بۆ به‌نداوی دوكان .

چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه‌:

  1. ته‌نانه‌ت یه‌ك سانتی مه‌تر شێش یاخود ئاسن له‌ درووستكردنی به‌نداوه‌كه‌ به‌كار نه‌هاتووه‌، به‌ڵكو له‌ جیاتی شیش یاخود ئاسن، له‌ به‌ردی ناوچه‌كه‌ پارچه‌ پارچه‌ كراوه‌و له‌گه‌ڵ چیمه‌نتۆی (مقاوم) كه‌ به‌ تێه‌ربوونی كات له‌ شاخێك بەھێزتر ده‌بێت.
  2. یه‌كه‌مین و كۆنترین به‌نداوی عێراقه‌.
  3. له‌وه‌ته‌ی درووستكراوه‌ یه‌كجار پڕبووه‌ لە ئاو، ئه‌ویش له‌ ساڵی ١٩٨٨.
  4. ئه‌و شاخانه‌ی كه‌ ده‌كه‌ونه‌ رۆژئاواو رۆژهه‌ڵاتی به‌نداوه‌كه‌، ساڵانه‌ پڕ چیمه‌نتۆ ده‌كرێن ئه‌مه‌ش به‌ هۆی سروشتی زانستی جوگرافیای جیۆلۆجی ناوچه‌كه‌، كه‌ ساڵانه‌ به‌شێك له‌ خاک و به‌رده‌کانی ناوچه‌كه‌ شیده‌بنه‌وه‌. به‌مشێوه‌یه‌ رێگریی له‌ بێهێزبوونی تایبه‌تمه‌نی جیۆلۆجی ناوچه‌كه‌ ده‌گیرێت.

سه‌باره‌ت به‌ به‌نداوی دووكان

١- لە ساڵانی ١٩٥٤ تا ١٩٥٩ لەسەر ڕووباری زێی بچووک و لە پارێزگای سلێمانی درووستكراوه‌. ئەم بەنداوە٦٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی و نزیکەی ١٠٠ کیلۆمەتر لەشاری کەرکووکەوە دوورە.

بەردی بناغەی ئەم بەنداوە لە ساڵی ١٩٥٤ لە لایەن مەلیکی عیراق مەلیک فەیسەڵەوە دانرا. لە بناغەی ئەم بەنداوەدا، مەلیک فەیسەڵ فلسێکی عێراقی دانا وەک ھێمایەک بۆ ئەو سەردەمە، کە بچووکترین دراوی ئەو سەردەمە بوو. درووستكردنی ئەم بەنداوە لە ساڵی ١٩٥٤ دەستیپێکرد و لە ساڵی ١٩٥٩ تەواو بوو، کە لە لایەن کۆمپانیای دۆمیز بالوتی فەرەنسییەوە ئەنجامدرا، بە سەرپەرشتی ھەردوو کۆمپانیای بنی دیکن و کۆرلی. ئەم بەنداوە بڕی ١٤ ملیۆن دیناری ئەو سەردەمەی تێچوو و،  كرێی ڕۆژانەی کرێکارێکی ئەو سەردەمە ٢٥ فلس بوو.

٢- شوێنی به‌ گوێره‌ی بازنه‌كانی پانی : به‌نداوی دۆكان ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر بازنه‌كانی پانی 35° 57′ 15″ N , 44° 57′ 10″ E.

٣- شێوازە ھونەرییەکانی ئەم بەنداوە:

جۆری بەنداو Cylindrical arch (هێلكه‌یی)

Impounds زێی بچووک

Elevation at crest 516 m

بەرزی دیواری بەنداوەکە ١١٦.٥ مەترە .

درێژی بەنداوەکە 3٦٠ مەترە .

پانایی سه‌ره‌وه‌ (پۆپنە) 6.2 m

 پانایی ژێره‌وه‌ی (بن) 34.3 m

بەرزی بەنداوەکە لە ئاستی ڕووی دەریاوە ٥١٦ مەترە .

ڕووبەری ئەو زەوییەی کە بەنداوەکە ئاوی ئەدات ١١٦٩٠ کیلۆمەتر دووجایە .

توانای ھەڵگرتنی بڕی ٦.٨ ملیارد مەتر سێ جا ئاوی ھەیە .

ئەستوورایی بەنداوەکە لە بنکەکەیدا ٥٤ مەترە و لە بەشی سەرەوەی ٦.٢٠ مەترە .

٤- وێستگه‌ی به‌هه‌مهێنانی كاره‌با

لە ساڵی ١٩٧٠، وێستگەی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبای لە لایەن کۆمپانیای H.P.S) Hydro Power Station) ڕووسیاوە، تێدا درووستکراوە، كه‌ خۆی له‌ 5 تۆربانی به‌هه‌مهێنانی كاره‌با ده‌گرێته‌وه‌ له‌ جۆری x 80 MW Francis . ئه‌وه‌ی جێگای داخه‌ له‌ ئێستادا ته‌نها یه‌كیان كارده‌كات، به‌ڵام به‌ گوێره‌ی وته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كه‌، له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئیتالی كار ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و، ئه‌وه‌ی دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی له‌ كاركه‌وتنی تۆرباینه‌كان، یه‌كه‌م: نه‌بوونی پێداویستی یه‌ده‌ك و، دووه‌م: نه‌گۆڕینی سیسته‌می به‌نداوه‌كه‌ له‌ ئامێری گه‌وره‌ بۆ ئامێری كۆمپیوته‌ری سه‌رده‌م.

٥- بەنداوی دووکان بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە بەکاردەھێنرێت:

ھەڵگرتنی ئاوی باراناو.

بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا بە بڕی ٤٠٠ مێگاوات بەھۆی ٥ تۆرباینەوە.

ئاودانی ڕووبەرێکی زەوی بە بڕی ١،٥٠٠،٠٠٠ دۆنم لە دەشتەکانی ناوچەی ھەولێرو کەرکووک.

بەخێوکردنی ماسی.

کەمکردنەوەی مەترسی لافاو.