‎درەوشانەوەی قوتابیانی زانكۆی سۆران له‌ پێشبڕكێی وه‌رزشی له‌سه‌ر ئاستی عێراق

Sli

 

‎ڕێكه‌وتی ٢٠١٩/٣/٦ تاكو ٢٠١٩/٣/٩، پێشبڕكێكانی پاڵەوانێتی گوڕەپان و مەیدانی عێراق، کە له شاری بەغدا لە لایەن لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراقه‌وه‌ رێکخرابوو، بە بەشداری زیاتر له ۵۰۰ یاریزان لە کوردستان و عێراق، به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌، كه‌ له ئاستی جیا جیادا به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا قوتابییانی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ی زانکۆی سۆران، توانیان پله‌كانی دووەم و سێیەم و چوارەم لەسەر ئاستی هەموو عێراق، لەم یاریانه‌ی خواره‌وه‌دا به‌ده‌ستبێنن:

‎۱. شیرین یاسین، پلەی دووەمی له‌ ڕاکردنی ٥٠٠٠ م لە ئاستی پێشکەوتووان، به‌ده‌ستهێنا.

‎۲. کوبار گاهر، پلەی سێیەمی لە راکردنی ٣٠٠٠م لە ئاستی تازه پێگەیشتوان، به‌ده‌ستهێنا.

‎٣. امیرە سعید، پلەی سێیەمی لە ڕاکردنی ١٥٠٠ م لە ئاستی لاوان، به‌ده‌ستهێنا.

‎٤. هۆزان بازید، پلەی چوارەمی لە هەڵدانی قورسایی لە ئاستی لاوان، به‌ده‌ستهێنا.

‎۵. شیرین یاسین، پلەی سێیەمی لە ڕاکردنی ١٥٠٠م لە ئاستی پێشکەوتووان، به‌ده‌ستهێنا.

‎٦. کوبار گاهر، پلەی چوارەمی لە راکردنی ٥٠٠٠م لە ئاستی تازه پێگەیشتوان، به‌ده‌ستهێنا.

‎٧. امیرە سعید، پلەی چوارەمی لە ڕاکردنی ٨٠٠م لە ئاستی لاوان، به‌ده‌ستهێنا.

‎شایەنی باسە تیمی زانکۆی سۆران لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی بەڕێز "پ.ی.د. ممتاز احمد" و بە ڕاهێنەرایەتی بەڕێز "کرێکار عبداللە" بەشداریان لە پاڵەوانێتییەکە کردبوو و، تێكڕای قوتابییانیش له‌ سكوڵی وه‌رزشی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ بوون.