گه‌شتی زانستی قوتابییانی ئه‌ندازیاری بۆ تونێلی هه‌یبه‌ت سوڵتان

59443402 1457576277717968 3636062301397712896 N

 

 رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٠١٩/٤/٢٧، قوتابییانی قۆناغی سێیەمی بەشی ئەندازیاری شارستانی، به‌ سەرپەرشتی "د. ئاکۆ دارایی"، گه‌شتێكی زانستییان  بۆ تونێلی (هەیبەت سوڵتان) رێكخست، کە لەسەر جوت سایدی هەولێر-کۆیە درووستدەکرێت و، هەروەها ڕێگاکە بە جوت سایدی ڕانیە-دوکان دەبەستێتەوە.

پرۆژەکە بریتیە لە درووستکردنی دوو تونێل بەدرێژی ٢٦٠٠ مەتر. کولفەی گشتی پڕۆژەکە بریتییە لە ١٥٨ ملیار دینار، کە لەسەر حسابی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون درووستدەکرێت.

پێویسته‌ بگوترێ، كه‌ له‌ میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا،  قوتابییان بە پراکتیزەکردنی وانە تیۆریەکان و وەرگرتنی داتا و زانیاری ئاشناکران.