بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی به‌هاری له‌ فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری

Sli

 

رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی٢٠١٩/٤/٢٩،  بە بەشداری بەڕێزان "د.  موسڵیح مسته‌فا" سەرۆكی زانكۆی سۆران، "د. شێروان شه‌ریف" راگری فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری، راگری فاكه‌ڵتییه‌كان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستا و قوتابی، فاكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری فیستیڤاڵی به‌هاره‌ی خۆی به‌ڕێوه‌برد.

ئه‌م فیستیڤاڵه‌ كه‌ چەندین چالاکی هونەری، چالاكی هزری و خواردنی كورده‌واری له‌خۆگرتبوو، له‌ لایه‌ن قوتابییانی به‌شه‌كانی ئەندازیاری نەوت، شارستانی و كیمیایی  رێكخرابوون و، له‌گه‌ل پێشوازی گه‌رمی ئاماده‌بوواندا به‌ره‌وڕووبوون. 

ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بگوترێ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ قوتابییان  به‌رهه‌مه‌ هونه‌ری و كولتوورییه‌كانی خۆیانیان بۆ فرۆش دانابوو و، پاره‌كه‌یان به‌خشییه‌ قوتابییه‌ كه‌مده‌رامه‌ته‌كانی زانكۆ.