فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ بووه‌ یه‌كه‌می خولی تۆپی پێ

Sliiiii

 

رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی ٢٩/٤/٢٠١٩ به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان "پ.د.قه‌یس كاكل" ڕاگری فاكه‌ڵتی ئاداب، "م.ی دیار معاذ" ڕاگری فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایان و قوتابییان، یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی ١١ یاریزانی له‌ نێوان قوتابییانی سكوڵی وه‌رزشی فاكه‌ڵتی په‌روه‌رده‌ و فاكه‌ڵتی ئاداب به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌م خوله‌ كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چالاكی وه‌رزشی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران رێكخرابوو، تییدا له‌ یاری كۆتاییدا، ‎تیپی قوتابییانی سكوڵی وه‌رزش توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست بهێنن به‌ ئه‌نجامی ( ٢ : ٠ ) به‌ سه‌ر تیپی قوتابییانی فاكه‌ڵتی ئاداب.