رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی ٢/٧/٢٠١٩، ٣٦ قوتابی زانكۆی سۆران، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له خولێكی هاوینه، به‌ره‌و وڵاتی میسر به‌ڕێكه‌وتن.
له لێدوانێكدا بۆ راگه‌یاندنی زانكۆ، به‌ڕێز "د. باقر جه‌واد" به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی زانكۆ و سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆگرامه‌كه له زانكۆی سۆران، گوتی: به پێی ڕێكه‌وتنی نێوان زانكۆی سۆران له‌گه‌ڵ زانكۆكانی فه‌یوم، سۆهاج و زانكۆی العلوم و التكنولوجیا له قاهیره، له کۆنفرانسی بیست و پێنجه‌مین دیداری زانکۆکانی عەرەبی بۆ گۆڕینەوەی هەلی ڕاهێنانی قوتابییان، کە لە لایەن بەڕێز "د. یادگار رەسوڵ" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کارووباری قوتابییان لە مانگی ۱۲‌ی ۲۰۱۸ لەگەڵ ئەو سێ زانکۆیە واژۆکرا، ئه‌مڕۆ 36 قوتابی زانكۆكه‌مان له فاكه‌ڵتییه‌كانی: ئه‌ندازیاری، زانست، یاسا و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ئاداب، به‌ره‌و وڵاتی میسر به‌ڕێكه‌وتن.
له درێژه‌دا به‌ڕێزیان گوتی: ئه‌م خوله بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ درێژه ده‌كێشێت و به‌شێكه له به‌رنامه‌ی یه‌كێتی زانكۆكانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، كه زانكۆی سۆران ئه‌ندامه تێیدا و، هه‌ر قوتابییه‌ك به پێی پسپۆری خۆی، به‌شدارده‌بێت له خوله‌كاندا.
له درێژه‌دا به‌ڕێزیان سه‌باره‌ت به‌و به‌شانه‌ی كه قوتابییان تێدا نێردراوه، گوتی: تێكڕا له به‌شه‌كانی
- ئه‌ندازیاری شارستانی.
- ئه‌ندازیای كیمیایی.
- كۆمپیوته‌ر.
- بایولوجی.
- كیمیا.
- یاسا.
- په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
- ئاداب عه‌ره‌بی
قوتابییه‌كان هه‌ڵبژێردراون.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یاندا، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی ئاماژه‌ی به‌وه دا، كه قوتابییه‌كان له وڵاتی میسر دابه‌ش ده‌بن و هه‌ریه‌كه‌یان به گوێره‌ی پسپۆڕییه‌كه‌یان، له زانكۆ ناوبراوه‌كانی سه‌ره‌وه خوله‌كه درێژه‌پێده‌ده‌ن، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
- ، ١٠ قوتابی له زانكۆی العلوم والتكنولوجیا له قاهیره، ڕاهێنان ده‌كه‌ن.
- ٨ قوتابی له زانكۆی فه‌یوم، ڕاهێنان ده‌كه‌ن.
- ١٨ قوتابی له زانكۆی سۆهاج، ڕاهێنان ده‌كه‌ن.
پێویستە بگوترێ کە بەر لە بەڕێکەوتنیان، بەڕێزان "د. موسڵح مستەفا" سەرۆکی زانکۆی سۆران و "د. روشدی سەمەد" و "د. یادگار رەسوڵ" یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ قوتابییان کۆبوونەوە و، هیوای سەفەرێکی پڕ دەسکەوت و سەرکەوتنیان بۆ خواستن.